ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی لە عێراق یەکێکە لە ئاڵنگارییە هەرە گەورەکان. هەوڵەکان پشت بە دامەزراوە فەرمییەکان دەبەستن، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی: بەرپرسە لە بەدواداچونی کەیسەکانی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی لە سەرانسەری عێراقدا.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، تاوه‌كو ئێستا 12 به‌رپرس و هه‌شت په‌رله‌مانتار له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌غدا به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ستگیركراون و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش هێشتا به‌رده‌وامی هه‌یه و بڕیاریشه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی بكات.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان دێت كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌ستگیركراون پێكهاتون له موسه‌نا سامه‌ڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم، زیاد جه‌نابی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رۆكی پێشوی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مان، فرحان فەرتوسی، عەلی مەعارج بریکاری وەزیری نەوت، مزر کروی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، عالیە نوسەیف، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، محەمەد سەیهود، ئامۆزای محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، هه‌روه‌ها بەها نوری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، هند عەباسی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، حسنین الخفاجی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، محەمەد کەربولی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، محه‌مه‌د فه‌رمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، عەلا سەکەر پەرلەمانتار.
هه‌ڵمه‌ته‌كه ناوچەی سەوزی بەغدا، مەدینەی سەدرو شەعب و پارێزگاكانی موسڵ و دیالەو ئەنبار و چەند پارێزگایەكی دیكه‌ی گرتوه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك بەپرسی باڵای ئێستا‌و پێشوی عێراق دەستگیركراون.
ده‌ستپێكردنی ئه‌و هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنه له‌كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ی رابردودا عەدنان جومەیلی، بریكاری پێشوی وەزارەتی نەوتی عێراق ده‌ستگیركرا و له‌میانی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا ناوی 168 بەرپرسی هێناوە كە تێوەگلاون لە گەندەڵی و پڕۆسەكە بەشێكی پەیوەستە بەو دۆسییە.
له ماڵه‌كه‌ی عەدنان جومەیلی، بریكاری پێشوی وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی 98 ملیار دینار و 10 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی و سێ كیلۆ زێڕ و سه‌دان پارچه چه‌ك ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
Your Comment